لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان تاووتوێى چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك و راپۆرتێك ده‌كات

10/01/2018 09:17:00 ص
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/1/2018، لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان  له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی دڵشاد شه‌عبان، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌ و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خۆئاماده‌كردن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتى كۆمپانیاى دیلۆت كرا.
كۆمپانیاى دیلۆت  راپۆرتێكى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كردووه‌ و  بڕیاره‌ راپۆرته‌كه‌ بنێرێته‌ لیژنه‌كه‌ و پاشان كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لیژنه‌ و كۆمپانیاكه‌ ئه‌نجام بدرێت.
له‌ به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  گفتوگۆ  له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى  به‌قاچاخبردنى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى و راپۆرتى حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ سه‌ندوقى  یاساى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2018>
سأاثأخج
303112345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829303112
3456789