كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌باره‌ی زێده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی ئه‌نجامدرا

15/01/2018 02:47:00 م
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/15، كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌رسێ لیژنه‌ی شاره‌وانی و یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی   وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و دارایی و ناوخۆ و دادی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی زێده‌ڕه‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رسێ لیژنه‌ی شاره‌وانی و یاسایی و ناوخۆی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ‌و ژماره‌یه‌ك له ‌وه‌زیر و نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و دارایی و ناوخۆ و دادی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌ند و مادده‌كانی پڕۆژه‌ پێشنیازی یاسای زێده‌ڕ‌ویی بۆ سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت كرا.
بڕیاریشه‌ راپۆرتی كۆتایی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ ئاماده‌ بكرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره‌ دوای وه‌رگرتنی راوبۆچوونی په‌رله‌مانتاران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، تێبینی و سه‌رنجه‌كان له‌ راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كه‌ جێبكرێنه‌وه ‌و راپۆرته‌كه‌ش له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كانی و خستنه‌ ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان