لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای فیدرالیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ن

15/01/2018 02:49:00 م
سه‌عات 10ی ‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ 15/01/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی راپۆرت له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ژماره‌ی 41ی ساڵی 2008 فیدراڵی كۆبوونه‌وه‌ .
له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و پیشه‌سازی و وزه‌ی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ‌ئه‌ندامه‌كانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشنیازه‌كانی پڕۆژه‌ یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی ژماره‌ی 41ی ساڵی 2008 فیدرالی كراو بڕیاریشه‌ راپۆرتی كۆتایی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه‌ ئاماده‌ بكرێت. هه‌روه‌ها بڕیاره‌ دوای وه‌رگرتنی راوبۆچوونی په‌رله‌مانتاران و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، تێبینی و سه‌رنجه‌كان له‌ راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ جێبكرێنه‌وه ‌و راپۆرته‌كه‌ش له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كانی و خستنه‌ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان