لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ تاتووێى پڕۆژه‌ یاساى خانه‌نشینى ده‌كات

16/01/2018 03:09:00 م
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌، سه‌عات 1ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2018/1/16، لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبۆوه‌. 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاتى پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان