لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ قایمقام و بەڕێوبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبووە

16/01/2018 09:58:00 م

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16/1/2018بەسەرپەرشتی د.ڤالا فەرید سەرۆكی لیژنەی یاسایی و ئامادەبونی بەشێك لە ئەندامانی لیژنە كۆبونەوەیەك لەگەڵ قایمقام و بەڕێوبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلیمانی سازكرا.

سەرەتای دیدارەكە باس لە كار و ئەركەكانی ئەم دەزگایانە و ئاستەنگ و كێشەكانیان كرا و هەردوولا كۆكبوون لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان لیژنە و یەكە كارگێڕیەكانی هەرێمی كوردستان.

هەر ئەمڕۆ  سێشەممە لیژنەی یاسایی لەگەڵ بەشێك لەئەندامانی خولی یەكەمی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك كۆبووە و لە دیدارەكەدا باس لە ئەزمونی كاری ئەو ئەندامانە كرا كە لەڕابردوودا كاریان كردووە و سەرۆكی لیژنەی یاسایش بەناو لیژنەوە سوپاسی كردوون لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی ئەوان كە لە ڕابردوو كردویانە بە كەرتی كارگێڕی و بەدوا داچون.

لە هەردوو دیدارەكەدا باس لەو یاسانا كرا كە پەیوەستن بە كاری دەزگاكانی ناوبراو.


رۆژمێرى رووداوه‌كان