لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى تاووتوێى پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیكردن له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان ده‌كات

23/01/2018 07:55:00 ص
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018، لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیكردن له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان كۆبۆوه‌.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكى لیژنه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ى خوێنده‌وه‌ و دواتر به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وردى گفتوگۆیان له‌سه‌ر مادده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاسای چاكسازىكردن له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان ده‌ست پێكرد.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وردى مادده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌كه‌یان تاووتوێ كرد به‌ ئامانجى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى پڕۆژه‌ یاساكه‌.
پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیكردن له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌كان له‌ 3ى ئه‌م مانگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شورا ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كراوه‌ و له‌ 10ى ئه‌م مانگه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌ و ئاراسته‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان