راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى زێده‌ڕۆیى ئاماده‌ ده‌كرێت

23/01/2018 09:18:00 ص
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى  قه‌ده‌غه‌كردن و لابردنى زێده‌ڕۆیى  له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23/1/2018، هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایى، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان، ناوخۆو ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان و لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌ ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی و ئه‌ندامانی هه‌ر چوار لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای قه‌ده‌غه‌كردن و لابردنى زێده‌ڕۆیى  له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
دواى گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر ماده‌ و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌، راپۆرتى هه‌رچوار لیژنه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان