لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاساى تایبه‌ت به چاكسازیكردن تاووتوێ ده‌كات كه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه و ئاراسته‌ى لیژنه‌كه كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/1/2018، لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیى د.عيزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبۆوه به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساى چاكسازى له خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازاته‌كان.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چوار پڕۆژه یاسای تر‌ى چاكسازى كرا كه له‌لایه‌ن ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان كرابوون و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌میان بۆ كراوه و ئاراسته‌ى لیژنه‌كه كراون.
سه‌رۆكایه‌تیى و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه گفتوگۆیه‌كى وردیان له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانى پڕۆژه یاساكان كرد به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان.