لیژنه‌كانى كشتوكاڵ و دارایى به‌دواداچوون بۆ عه‌لوه‌ى نوێی هه‌ولێر ده‌كه‌ن

24/01/2018 08:14:00 ص
هه‌ردوو لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان  و كاروبارى دارایى و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانى عه‌لوه‌ نوێیه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ى لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان  و كاروبارى دارایى و ئابوورى  و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هۆڵى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى  ئه‌نجوومه‌نى عه‌لوه‌ى نوێى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.
له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌وه‌ كرا كه‌ عه‌لوه‌ى نوێى هه‌ولێر له‌ 2010 ده‌ست به‌دروستكردنى كراوه‌ و پێویست بوو له‌ 2013 ته‌واو بكرایه‌، به‌ڵام تا ئێستا ته‌واو نه‌كراوه‌.
ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى عه‌لوه‌ی نوێى هه‌ولێر هۆكارى ته‌واونه‌بوونى عه‌لوه‌كه‌یان خسته‌ڕوو و بۆئه‌وه‌ى به‌ هه‌ردوولا به‌دواداچوونى زیاترى بۆ بكه‌ن تاكێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.
سه‌رۆكایه‌تیى و ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ به‌ پێویستییان زانى كه‌ په‌له‌ بكرێت له‌ ته‌واوكردنى عه‌لوه‌كه‌ و راده‌ستكردنیان به‌ خاوه‌ن پشكه‌كان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان