كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى خانه‌نشینى و چاكسازى به‌رده‌وامه‌

24/01/2018 10:03:00 ص
كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای خانه‌نشینى و چاكسازى به‌رده‌وامه‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2018، لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى د.عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاره‌ده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌و گفتوگۆى له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاسای خانه‌نشینى و چاكسازى كرد.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ مادده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى خوێنده‌وه‌ و دواتر به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ مادده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساكه‌یان خسته‌به‌ر باس و گفتوگۆ.
دوێنێ لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر هه‌مان پڕِۆژه‌ كۆبۆوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ینێش كۆبوونه‌وه‌كانى به‌رده‌وامیى هه‌بێت.

رۆژمێرى رووداوه‌كان