لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بانگهێشتى دوو وه‌زیر ده‌كات

24/01/2018 02:50:00 م
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا بانگهشێتى هه‌ردوو وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ئه‌وقاف بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى كانوونى 2018، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.سیراج شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى له‌ هۆڵى لیژنه‌ ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرفتى مامۆستایانى ئاینى و خوێندكارانى قوتابخانه‌ ئاینییه‌كان و ئه‌و په‌یمانگه‌یانه‌ى كه‌ له‌ ساڵى 2014 له‌  وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى خراونه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاریاندا به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌و ده‌رچووانه‌ى كه‌ له‌و په‌یمانگه‌ ئاینییانه‌ ده‌رچوون  هه‌ردوو وه‌زیرى خوێندنى باڵا و ئه‌وقاف بانگهێشتى لیژنه‌كه‌ بكه‌ن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان