په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند راسپارده‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین ده‌رده‌كات و پڕۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ په‌سند كرا.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/1/30، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له‌شه‌ش خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌موارى یاسای هاتووچۆى ژماره (86)ى ساڵی 2004 له هه‌رێمى كوردستان-عێراق)، به‌پێی مادده‌كانی (75،74،72) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می (پڕۆژه یاسای پاراستنی تۆڕ و دامه‌زراوه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه، به‌پێی مادده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له دانانى ئه‌و ئه‌ندامه به‌ڕێزانه‌ى په‌رله‌مان له لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی مادده‌ى (44) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو: (زیادكردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز ئه‌یوب عه‌بدوڵا ره‌سول، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها زیادكردنی ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز عه‌بدولڕه‌حمان فارس عه‌بدولڕه‌حمان (ئه‌بو كاروان)، بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عه‌فرین، خاڵی شه‌شه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى ( 94 )ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سوپاسی ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری خه‌ڵكی كانتۆنی كۆبانێی رۆژئاڤای كوردستان و رێكخراوی سی دی ئۆ كرد له دانیشتنهكهداو دواتر بۆ رێزلێنان له‌قوربانیانی عه‌فرین، په‌رله‌مانتاران و ئاماده‌بووان ده‌قیقه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان.
له‌كاتی خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی كاریش، پێشنیاز كرا خاڵی پێنجه‌م به‌رنامه‌ی كار كه تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای عه‌فرین، بكرێته خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌و پێشنیازهكهش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا، له‌وباره‌شه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه داواكرا دانیشتنێكی تایبه‌ت و نائاسایی له‌وباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێشنیاز‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو. هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ده‌نگیاندا به‌وه‌ى كه بڕگه‌ی عه‌فرین بێته پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی و وه‌ك خۆی بڕوات، به‌ڵام فراكسیۆنی گۆڕان سووربوون له‌سه‌ر پێشنیازی گرێدانی دانیشتنێكی نائاسایی و به‌و هۆیه‌وه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
پاشان د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ی دۆخی عه‌فرینه‌وه رایگه‌یاند: "په‌یامی گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامی ئاشتیخوازانه‌یه، سه‌رباری زوڵم و زۆردارییهكان، هه‌میشه گه‌لی كورد ده‌سپێشخه‌ربووه بۆ ئاشته‌وایی. ئێمینكی، راشیگه‌یاند: "عه‌فرین په‌ناگه‌ی لێقه‌وماوان و ئاواره غه‌یره كورده‌كان بووه‌و سیمبولی خۆڕاگری و ئاشتهواییهو لانكه‌ی پێكه‌وه ژیانه"، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: "هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیی باشدابووه له‌گه‌ڵ رۆژئاڤاو په‌رله‌مانی كوردستانیش چه‌ندین سه‌ردانی مه‌یدانیی بۆ كانتۆنه‌كانی ئهوپارچهیه ئه‌نجامداوه، له‌دوایین سه‌ردانیشدا شاندی فه‌ڕمیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر داخوازیی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌شداربوو له‌پرۆسه‌ی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و كانتۆنانهن هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌رییه‌كی مێژوویی تۆماركرد، كاتێك هێزی پێشمه‌رگه به‌هاریكاریی وڵاتانی دراوسێ چوون بۆ رزگاركردنی كۆبانێ".
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكردنی دۆخی عه‌فرین، بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ جیاوازی یاداشتییان له‌باره‌ی دۆخی عه‌فرین ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه و بۆیه له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره له‌ئێستادا گه‌لی كوردستان رووبه‌ڕووی بۆته‌وه، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌ك ده‌نگی و یهكههڵوێستییهوه رووبه‌ڕووی تهحدییهكان ببینه‌وه‌و ره‌چاوی بارودۆخی هه‌نووكه‌ی هه‌رێمیش بكه‌ین و هه‌ر شتێكیش بووبێت له‌سۆنگه‌ی په‌رۆشییه‌وه‌یه نه‌ك په‌راوێزخستن، بۆیه ده‌بێت دۆخی عه‌فرین زیاتر یه‌كمان بخات و دوورمان بخاته‌وه له‌هه‌ر په‌رچه كردارێكی نێگه‌تیڤییانه و هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانیش سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندی و كه‌ناڵه‌كانی خۆی دهخاتهگهڕٍ بۆ پشتیوانیكردنی عه‌فرین و رێگه‌گرتن له‌و زوڵمه‌ی كه له‌گه‌له‌كه‌ی ده‌كرێت".
پاشان سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین خسته‌ڕوو، كه سه‌رجه‌مییان ئیدانه‌ی له‌شكركێشى و هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی عه‌فرین كرد و داواى رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌و به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان و پاراستنی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردی‌یان كرد.
دوای ته‌واوبوونی په‌یامی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كی لهنوێنهرایهتیی فراكسیۆنه‌كان راسپارد بۆ جێكردنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز‌و هه‌ڵوێسته‌كان له‌چوارچێوه‌ی راسپاردهیهكدا.
پاشان خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه خرایه‌ڕوو كه د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بوو، كه بریتی‌بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ، كه له‌خولی گرێدانی دانیشتنه‌كانی ساڵی 2015 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ ئه‌نجامدرابوو، راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بووه بنه‌مای گفتوگۆكان و مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م خرایه‌ڕوو، كه به‌پێی راپۆرتی هاوبه‌ش داوای لابردنی مادده‌كه كرابوو، ئه‌م پێشنیازه‌ش به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا. مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م تا بیست و چواره‌می پڕۆژه یاساكه‌ش تایبه‌تبوو به‌حوكمه سزاییه‌كان و دوای پێداچوونه‌وه‌و داڕشتنه‌وه‌ی مادده‌و بڕگه‌كان به‌پێی تێبینی و سه‌رنجی لیژنه‌و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و مادده‌كانی (19-21-23) به‌كۆی ده‌نگ و مادده‌كانی دیكه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كران.
مادده‌كانی بیست و چوار تا سی و دووى پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوون به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه یاسای رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌ی مرۆڤ خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
پاشان سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی ناڕاستی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوایه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان رێگربووه له‌ناردنی چه‌كی قورس بۆ رۆرژئاڤاو له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "لێره‌و له‌وێ چه‌ند پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی نادروست سه‌ریهه‌ڵداوه، لێره‌وه بهشایهدیی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م دانیشتنه روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌سه‌رباری ئه‌وه‌ی رێگه‌درا سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئازادانه هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین ده‌رببرن، لیژنه‌یه‌ك لهئهندامییهتی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانیش راسپێردران بۆ پوختكردنهوهو جێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌ڵوێست و پێشنیازه‌كان ده‌ستی به‌كار كرد‌و ره‌شنووسێكی چه‌ند خاڵیی ئاماده كردووه‌و دواتریش به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان جگه له‌وه‌ی دووباره سه‌رجه‌م ئه‌و پروپاگه‌نده‌و تۆمه‌ته ناراستانه‌ی ره‌تكرده‌وه، هیوایان خواست كه هه‌ڵوێستی هاوشێوه دووباره نه‌بنه‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار سالار مه‌حمود، به‌نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌شنووسی راسپارده‌كان خوێندرایه‌وه، كه له دوو به‌ش پێكهاتبوو و چه‌ند خاڵێك له‌خۆ ده‌گرێت.
پاشان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سوپاس نوێنه‌رانی خه‌ڵكی عه‌فرینى كرد بۆ ئاماده‌بوونیان، هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی پێشنیازه‌كان، پێشنیازی ئه‌وه‌كرا كه 111 نه‌مامی زه‌یتون وه‌ك پشتگیرییه‌ك له‌خه‌ڵكی عه‌فرین و رێزگرتن له‌قوربانیانی و نیشاندانی رۆحی ئاشتییانه‌ی كورد، له‌باخچه‌ی په‌رله‌مان بچێندرێت.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ی راسپارده‌كان رێكاره پێویستییه‌كانی ته‌واو ده‌كرێن به‌فه‌ڕمی بڵاو ده‌كرێنه‌وه".
دواتر بریاردرا ته‌واوكردنی خاڵه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كار له‌دانیشتنی سه‌عات 10 سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ی چوارشه‌مه 2018/1/31، ته‌واو بكرێت.