كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى دارایى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى خانه‌نشینى و چاكسازى به‌رده‌وامه‌

31/01/2018 05:05:00 م
به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكردنى پڕۆژه‌ یاسای خانه‌نشینى و چاكسازى، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31/1/2018، لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى د.عیزه‌ت سابیر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاره‌ده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌، كۆبۆوه‌.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ گرنگی و پێویستیی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ و دواتر به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ مادده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساكه‌یان خسته‌به‌ر باس و گفتوگۆ.
وابڕیاره‌ لیژنه‌ى دارایى و كاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر هه‌مان پڕِۆژه‌ كۆبوونه‌وه‌كانی درێژه‌ پێبدات و هه‌فته‌ی داهاتووش كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان سازده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێك بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه‌ له‌ داهاتوودا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان