راپۆرتى هاوبه‌ش له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى لابردنى زیاده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت ئاماده‌ ده‌كرێت

04/02/2018 02:26:00 م
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4/2/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ی كاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى ئاسه‌وارو خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی د.ڤاڵا فه‌رید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانى و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار و ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌، له‌هۆلى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ یاساى لابردنى زیاده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت خرایه‌ڕوو و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا و بیروڕاى له‌باره‌وه‌ ئالوگۆڕكرا، بڕیاریش وایه‌ دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكان راپۆرتێكى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌ بكرێت و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانى رێكاره‌ یاساییه‌كانی و خستنه‌ نێو به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنى و په‌سندكرنی.
شایانى باسه‌ پڕۆژه‌ یاساى قه‌ده‌غه‌كردن و لابردنى زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، له‌ (16) مادده‌ و هۆیه‌كانى ده‌رچوواندنی پێكهاتووه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان