لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان ئاماده‌كارى بۆ نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌كات

04/02/2018 02:42:00 م
به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن و تاووتوێى ئاماده‌كارى یۆ نووسینی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازى، سه‌عات (11:00)ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2018/2/4، لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی قاره‌مان قادر، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسیى هه‌رێم كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وردبینى له‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارى كرد بۆ نووسینی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاسای چاكسازى و خانه‌نشینى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوویدا به‌وردى تاووتوێى پڕۆژه‌ یاساكه‌یان كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا خه‌ریكی نووسینی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان