لیژنه‌ى ده‌سپاكى ئاماده‌كارى بۆ نوسینی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازى ده‌كات

06/02/2018 07:48:00 ص
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى ئاماده‌كارى بۆ نوسینی راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى چاكسازى، سه‌عات 9ى سه‌ر له‌به‌ریانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2018/2/6، لیژنه‌ی ده‌سپاكیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی عومه‌ر ساڵح، سه‌رۆكى لیژنه‌ و  ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانىلیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كردنى راپۆرتى كۆتایی لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌ یاساى چاكسازیی خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ كرا كه‌ له‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى په‌رله‌مان سه‌رقاڵى گفتوگۆكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرتن له‌باره‌یه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان