لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان ئاماده‌ ده‌كات

06/02/2018 04:55:00 م
لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2018، لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ هۆڵى لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان كۆبۆوه‌.
سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ فایه‌ق مسته‌فا، سه‌رۆكى لیژنه‌ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه‌ و ئاراسته‌ى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌.
دواى گفتوگۆى ورد له‌سه‌ر مادده‌ و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ یاساكه‌ راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت، هه‌ر له‌ كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌كاری كرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌یان ئاراسته‌ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ى راپۆرتى هاوبه‌ش ئاماده‌ بكه‌ن و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستى خستنه‌ نێو به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ ئامانجى گفتوگۆكردنى و په‌سندكردنى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان