كێشه‌كانى هه‌ردوو عه‌لوه‌ی كۆن و نوێى هه‌ولێر گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا

06/02/2018 05:15:00 م
به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى عه‌لوه‌كان، چوار لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدارى په‌رله‌مانى كورستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌ردوو عه‌لوه‌ى كۆن و نوێى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/2/2018، هه‌ریه‌ك له‌ لیژنه‌كانى ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كان و لیژنه‌ی ده‌سپاكی، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى  هه‌ردوو عه‌لوه‌ى كۆن و نوێى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رچوار لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان روونیان كرده‌وه‌ كه‌ ئامانجى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ فراوانه‌ بۆ زانینى كرۆكى كێشه‌كه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى.
 سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌  هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى عه‌لوه‌ی كۆن و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ عه‌لوه‌ى نوێ به‌شدارن باسیان له‌ كێشه‌كانى خۆیان كرد و دواتر نوێنه‌رى پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌لێر و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و خاوه‌نى پڕۆژه‌كه‌ باسیان له‌ سه‌ره‌تاى دروستبوونى عه‌لوه‌ی نوێ كرد و هه‌روه‌ها كێشه‌كانى كه‌ له‌ هه‌ردوو عه‌لوه‌كه‌ دروست بووه‌.
دواى نوسینه‌وه‌ى تێبینییان په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ وردى باسیان له‌ كێشه‌كانى هه‌ردوو عه‌لوه‌كه‌ كرد و چه‌ندین پێشنیازیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان خسته‌ڕوو.
دواى سه‌رنجى سه‌رجه‌م به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ لیژنه‌ تایبه‌تییه‌كان راو سه‌رنجى هه‌مووانیان وه‌رگرت بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ كێشه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان