ئه‌مڕۆ 13/12/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و راوێژكارانی په‌رله‌مان پێشوازییان كرد له تارق جامباز، رووناكبیرو په‌رله‌مانتارى خولی پێشووی په‌رله‌مان .
له دیدارێكدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رۆلی رووناكبیرى و ئه‌كادیمیی تارق جامبازی به‌رزنرخاند كه له‌ماوه‌ی كاری په‌رله‌مانی و له بواری وه‌رگێڕانی كتێب و زمانه‌وانیدا بینیویه‌تی.
هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌گرنگییه‌وه باسی له بایه‌خی زمانه‌وانی كرد كه پێویسته زیاتر گرنگیی پێبدرێت و بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان داواشی له ئهكادیمیانی بواری زمانه‌وانی كرد به‌رۆلی مێژوويی خۆیان هه‌ڵبستن له‌و بواره‌دا و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ر تاریق جامباز، سوپاس و خۆشحاڵی خۆی گه‌یانده په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌و پێشوازییه و رێزلێنانه و به‌لێنیدا به‌رده‌وام بێت له هه‌ركارێك خزمه‌ت به گۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بكات.
شایه‌نی باسه تاریق جامباز ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌و خاوه‌نی چه‌ندین توێژینه‌وه و چاپ و بڵاوكراوه‌یه.