لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى کۆبۆوە

20/02/2018 02:23:00 م
لیژنه‌ى داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت، لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى گفتوگۆ لەسەر یاسای توندوتیژیى خێزانى ژمارە 8ى ساڵى 2011 ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ سێشەممە 20/2/2018، لیژنه‌ى داکۆکیكردن له‌ مافه‌کانى ئافره‌ت لە پەرلەمانى کوردستان، بە سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیاردەرو ژماره‌یه‌ك له‌ ئەندامانى لیژنەكه‌، لە هۆڵى لیژنە لە تەلارى پەرلەمان، لەگەڵ شاندێكی رێکخراوى یۆنامى کۆبۆوە.
سەرەتاى کۆبوونەوەکە سەرۆکى لیژنە کورتەیه‌کى سه‌باره‌ت به‌ یاساى توندوتیژیى خێزانى ژمارە 8ى ساڵى 2011 باسكرد و بە پێویستى زانى کە سەرنجەکان کۆبکرێنەوە بۆئەوەى لە ئەگەرى هەموارى یاساکە سوود لە سەرنجى ناوخۆیى و رێکخراوەکانى تایبەت بەمافى مرۆڤ بەگشتى و ژنان بەتایبەتى وەربگیرێت.
لە بەشێکى دیكه‌ى کۆبوونەوەکەدا سەرۆکایەتیى لیژنە و ئەندامان و شاندى رێکخراوى یۆنامى بە وردى باسیان لە بڕگە و مادەکانى یاساکە کرد لەپێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری یاساکەو باشترکردنى رەوشى ژنان بەتایبەتى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان