ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/2/2018، به‌سه‌رپه‌رشتیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانى كوردستان، به ئاماده‌بوونی سیراج شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه دكتۆر سیراج شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كورته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ كاروباره‌كانی حكومه‌ت باسكرد، هه‌روه‌ها ئه‌و گیروگرفتانه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌پرۆسه‌ی حه‌جدا ساڵانه دێته پێشه‌وه و رایگه‌یاند: "لیژنه‌ی ئه‌وقاف نوێنه‌ری خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات كه یاوه‌رى كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بیت بۆئه‌وه‌ی چاودێر‌و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی گه‌شتی حه‌جی ئه‌مساڵ و ته‌واوی گه‌شته‌كه بێت له‌هه‌ر گیروگرفتێك كه رووبه‌ڕووی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌وه.
دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشیی له لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵساون له چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی ئه‌وقافى به گرنگ زانی بۆئه‌وه‌ی هه‌ركێشه و گرفتێك كه دێته پێشه‌وه چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی بۆ بكرێت به‌تایبه‌تی گه‌شتی حاجیانی هه‌رێم و ئه‌و قوتابیانه‌ی پێشتر له خوێندنگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوون و بڕوانامه‌یان وه‌رگرتووه و له ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كار به بڕوانامه‌كه‌یان ناكرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لیژنه‌ی ئه‌وقاف كرد هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان هه‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌و ناڕوونییه‌ك كه هه‌بێ له جێبه‌جێكردنیان و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له به‌دواداچوون و چاودێریكردنی كاری هاووڵاتییان و ههرپێكهاتهیهكی ئاینی له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقافدا.