له‌درێژه‌ی دانیشتنی ژماره (10)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه‌تایبه‌ت بوو به‌گفتوگۆکردنی پڕۆژه یاسای چاکسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کانى دیکه له هه‌رێمی کوردستان، كه هه‌ریه‌ك له كه‌ریم سنجارى، وه‌زیری ناوخۆ و رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و مه‌حمود حاجى صالح، وه‌زیری كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌شه‌كانی سه‌ر بهوهزراته ناوبراوه‌كان ئاماده‌یبوون و به‌داخراوى به‌ڕێوه‌چوو، سێ ماده له پڕۆژه یاساكه په‌سند كرا.
دواى ئەوەى لە بەشى یەکەمى کۆبوونەوەکە مادەى یەکەم لە پڕۆژە یاساى چاکسازى لە خانەنشینى و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکان پەسندکرا و دواتر کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر چوارى ئێوارە دواخرا.
دواى دەستپێکردنەوەى کۆبوونەوەکە هەریەک لەمادەکانى دووەم و سێیەم لە پڕۆژە یاساكه پەسند کران.
دواتر جێگرى سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەکەى بۆ سبەى پێنجشەممە سه‌عات 10ى بەیانى دواخست.
شایه‌نی باسه ماده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می پڕۆژه یاساكه تایبه‌ت بوون به ئامانجه‌كانی یاساكه و چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی و بوارى خانه‌نشینی.