لیژنه‌ى کاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ کۆبۆوە

22/02/2018 06:04:00 ص
لیژنه‌ى کاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ کۆبۆوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنى پزیشکى و کێشەى دەرمانسازان و رێگاکانى بەرگریکردن لە بڵاوبوونەوەى ئەنفلەوەنزا کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21/2/2018، لیژنه‌ى کاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ لە پەرلەمانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی مریه‌م سه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسایى ئەنجوومەنى پزیشکى کرا کە پێشتر نووسراو ئاراستەى سەندیکاکان کرابوو و داواى سەرنج و تێبینییان لێکرابوو و بڕیاردرا کە سوود لە یاساى وڵاتانى دەوروبەر وەربگیرێت.
لە تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کێشەى دەرمانسازان کرا و بڕیارە لیژنەکە نووسراویان ئاراستە بکرێت تایبەت بە کێشەى دامەزراندن و کردنەوەى دەرمانخانه‌. هه‌ر له‌ کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی بڵاوبوونەوەى ئەنفلەوەنزا کرا کە لە خواروو و ناوەڕاستى عێراق بڵاوبۆتەوە، بۆ ئەمەش لیژنەکە بڕیاریدا نووسراو ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى بکرێت بۆ روونکردنەوەى ئەو هەنگاوانەى گیراونه‌تەبەر بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەى ئەو نەخۆشییە لە هەرێمى کوردستان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان