سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆى بوونی حیسابێكی تایبه‌ت به‌ناوى پارێزگارى كه‌ركووك
په‌رله‌مانى كوردستان داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ بانكی كوردستان ده‌كات

22/02/2018 05:23:00 م
له‌ رۆژى 2018/2/22، په‌رله‌مانی كوردستان به‌ واژۆى دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نووسراوێكی ئاراسته‌ی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تیی كرد و تیایدا داوای روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ حیسابێكی تایبه‌ت به‌ ناوی به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك له‌ بانكی ناوبراو و ته‌حویلكردنی بڕی (60000000) شه‌ست ملیۆن دۆلار له‌پاره‌ی پترۆ دۆلارى كه‌ركووك بۆ سه‌ر حیسابی ناوبراو.
له‌ هه‌مان رۆژدا به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی بانكه‌كه‌ به‌نووسراوی ژماره‌ 938/438 له‌ رێكه‌وتی 2018/2/22، كه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ناردووه‌ و تیایدا ئاماژه‌ى به‌ ژماره‌ و رێكه‌وتی نووسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ ئه‌ژمێرێك نییه‌ به‌ناوى به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین عومه‌ر كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووك له‌ لقه‌كانى بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌مه‌ی خوراه‌وه‌ش ده‌قی هه‌ردوو روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌: 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان