لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاساى ئاوەدانى گوندەکان دەکات

26/02/2018 11:34:00 ص
لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردن کۆبۆوەو لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆى لەسەر پڕۆژە یاسای ئاوەدانکردنەوەى گوندەکانى کوردستان کرد و نووسراوێکیش ئاراستەى حکومەت دەکات.
 ئەمڕۆ دووشەممە 26/2/2018، لیژنه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و نیشته‌جێکردن لە پەرلەمانى کوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی فایق مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، لەسەر پڕۆژە یاساى ئاوەدانکردنەوەى گوندەکان کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە رێگەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستانه‌وه‌ نووسراوێك ئاراستەى دەسەڵاتى جێبەجێکردن بکرێت، چونکە پڕۆژە یاساکە رەهەندى دارایى و کارگێڕیى هەیە.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا لە کۆبوونەوەى داهاتووى لیژنەكه‌دا راپۆرت لەسەر پڕۆژە یاساکە ئامادە بکرێت و ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان بکرێت بۆئەوەى بخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنەکانى پەرلەمان.

رۆژمێرى رووداوه‌كان