لیژنه‌ی رۆشنبیریی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی دوو یاسای فیدراڵی ده‌كات

26/02/2018 02:13:00 م
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/02/2018، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرت بۆ دوو پڕۆژه‌ یاسای فیدراڵی و كاركردن له‌سه‌ر داواكاری و پێشنیازی هاووڵاتییان كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كراون كۆبوونه‌وه‌. 
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌ یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای ئیمزای ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی ژماره‌ 78ی ساڵی 2012 و پڕۆژه‌ یاسای جێبه‌جێكردنی یاسای پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌كان، كه‌ هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ له‌ دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ 4ی 10/01/2018 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میان بۆ كرابوو، باسیان لێوه‌كرا.
له‌برگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، داواكاری و پێشنیازی هاووڵاتییان كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون لێكۆڵینه‌وه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان