ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/2/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جیگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له هیوا قه‌ره‌نی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ئاواره عه‌لی، سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین كرد.
له‌دیدارێكدا سه‌رۆكی ئیداره‌ی ڕاپه‌رین یاداشتیكی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه تێیدا داواى پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ئیداره‌ى راپه‌رین ده‌كه‌ن بۆ راپه‌ڕاندنی كاروبارى هاووڵاتییان، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن كه له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌وڵبدرێت بۆ كردنه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی له ئیداره‌ی راپه‌ڕین و رایگه‌یاند: " له ساڵی 1992 به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندین قه‌زا بڕیاری بهپارێزگابوونیان بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی بڕیاره‌كه نه‌چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و پاشان بۆ كارئاسانیی زیاتر و خزمه‌تگه‌یاندن به قه‌زا و ناحیه‌كان، له ساڵی 2006، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه بوو به‌ئیداره‌ی ڕاپه‌رین، كه‌چی تائێستا به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییان له‌و ئیداره‌یه نه‌كردۆته‌وه یاخود نه‌یانكردووه به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی".
له به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، باسى له رۆلی قاره‌مانانه‌ی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌رین له بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی كوردستان كرد له رۆژه سه‌خته‌كان و رایگه‌یاند: "به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانینه داواكارییه‌كانتان و سه‌رجه‌م داواكارییهكانیشتان داواكاریی ره‌وان و مافێكی خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌یه كه خزمه‌ت بكرێن، ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌مانگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێ بكرێت و په‌رله‌مانی كوردستانیش چاودێرى و به‌داواداچوون بكات لهجێبهجیێكردنیدا"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی چاكسازیكردن له سیسته‌می كارگێڕیدا كرده‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، گوتی: "داواكارییه‌كانتان روونه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌بێت هاوشان بێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان و مامه‌ڵه‌ی ته‌واویان له‌گه‌ڵ بكرێت، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی ته‌واو به‌و ده‌ڤه‌ره بدات، چونكه له‌رووی ئابووری و بازرگانی و زه‌وی و زاره‌وه به‌سووده و خه‌ڵكه‌كه‌شی قوربانییه‌كی زۆریان داوه و شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه خزمه‌تى زیاتر بكرێن..