تاووتوێى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاساى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ كرا

04/03/2018 02:49:00 م
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنى هه‌موارى پڕۆژه‌ یاسای بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ،  سه‌عات 10ى به‌یانیى ئه‌مڕۆ 2018/3/4، لیژنه‌ی داكۆكیكردن  له‌ مافه‌كانى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئێڤار ئیبراهیم، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی  جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێكی رێكخراوى CDى ئه‌مریكى كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك شاره‌زای یاساییی تایبه‌ت به‌ بازرگانیكردن به‌مرۆڤ ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موارى پڕۆژه‌ یاسای بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ  كراو له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌ یاساكه‌ درایه‌ لیژنه‌كه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى گفتوگۆكردنى یاساكه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تاووتوێ بكرێت و رێكخراوى CD هه‌موو پشتیوانی و هاوكارییه‌كى خۆى بۆ لیژنه‌كه‌ ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه‌ و قه‌ده‌غه‌كردن به‌بازرگانیكردن به‌مرۆڤ.
بڕیاره‌ له‌ دانیشتنی رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/3/6،  گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موارى پڕۆژه‌ یاساى بازرگانیكردن به‌مرۆڤ بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌وه‌ كه‌ (9) مادده‌ى یاسایی له‌خۆ ده‌گرێت.
رێكخراوى CDى ئه‌مریكى كار له‌سه‌ر رزگاربووانى ده‌ست توندوتیژى و ململانێ  ده‌كات له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ئه‌ویش  به‌پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌یران و به‌رده‌وامیى پاڵپشتى ده‌روونى ــ كۆمه‌ڵایه‌تى.

رۆژمێرى رووداوه‌كان