سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 04/03/2018، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی له‌باره‌ی هه‌ردوو پرسی یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و ئیمتیازاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و پرسی تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتیی عیراق به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدا.
له‌ده‌سپێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، د.جهعفهرئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ رای گشتیی كوردستان دوو پرسی گرنگ بخه‌ینه‌ڕوو، پرسێكیان تایبه‌ته به‌یاسای چاكسازیی مووچه‌و خانه‌نشینی كه نیگه‌رانیی لێكهوتهوه، له‌كاتێكدا په‌سندكردنی كۆی یاساكه بهبڕگهو ماده‌كانی پێكه‌وه به‌كۆی ده‌نگ بوو، ئێمه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بهدهسكهوتمان له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتیشی: "ده‌بێت ئه‌و راستییه‌ش ببینین كه یاسا بۆ خه‌ڵك نه‌بێت ئه‌وا یاساكه هیچ سوودێكی نییه، بۆیه‌ش ئه‌و یاسایه كه په‌یوه‌سته به‌ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دوای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ریگرتووه، ئه‌وا ده‌ركردن و په‌سندكردنی یاسا له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازیی مووچه‌و خانه‌نشینی مشتوومڕی زۆری له‌سه‌ر دروستبووه و ناڕه‌زاییه‌كی فراوانی لێكه‌وتۆته‌وه له‌سه‌ر چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كی یاساكه، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌مانه له بڕگه‌ی سێیه‌م له ماده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره 2ی ساڵی 2017، بڕیارماندا ئه‌و یاسایه رهتبكهینهوهو جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان".
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "پرسی دووه‌میش په‌یوه‌سته به تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتیی عیراق به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافی گه‌لی كوردستان، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆن و كوتله كوردییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌ندامه كورده‌كانی لیژنه‌ی داراییی هه‌مان ئه‌نجوومه‌ن، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی شایسته‌و گونجاو به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌وباره‌وه راده‌گه‌ینێت.
دواتر خاتوو بێگه‌ر دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى بۆ گێڕانه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هه‌رێم بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان خوێنده‌وه و رایگه‌یاند: "به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م له ماده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماره 2ی 2017 ی یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سهرۆكایهتییی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له رۆژی 04/03/2018 بڕیاریدا به‌گێڕانه‌وه‌ی كۆی یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه: هه‌مووان ده‌زانن كه ئه‌م یاسایه یه‌كێكه له یاسا گرنگه‌كان، ده‌كرێت بڵێین شانازییه‌كی گه‌وره‌بوو بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه په‌نجه بخاته سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی كه له‌سێكته‌ره جیاوازه‌كانی حوكمڕانیی هه‌رێمدا هه‌یه، لێپرسراویهتییهكی گه‌وره بخاته سه‌رشانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی كه هه‌یه و یه‌كێك له‌و نموونه‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك ده‌بینین سه‌رباری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانیی زۆری توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ناكرێت په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر نه‌كات".
له درێژه‌ی روونكردنهوهكانیشدا، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "وێڕای ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه دروستبوو به‌دڵنییاییه‌وه فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیش نیگه‌رانییان هه‌یه‌و یاداشتی تایبه‌تییان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشكه‌شكردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ، یاداشتێك كه 9 فراكسیۆنی په‌رله‌مانی ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه گه‌یشتۆته ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان".
هه‌روها گووتیشی: "دیاره نیگه‌رانییه‌كانی فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ره‌تای هاتنی پڕۆژه‌كه بۆ ناو په‌رله‌مان بوونی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌و ماده و بڕگانه‌ی پڕۆژه یاساكه هاتبوو له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا بوو، كه چۆن حكومه‌ت به‌په‌یره‌و رێنمایی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامیدابوون به‌هه‌مان رێكار ده‌یتوانی هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێمانوابوو ئه‌نجامدانی چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌سپێكردنی ئه‌م هه‌نگاوه پێویسته به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی پێبهێندرێت، بۆیه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و مهسئولیهته بگرینه ئه‌ستۆی خۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌شی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه درابوون له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌دا جێبكه‌ینه‌وه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا، سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌روو: "به‌دڵنیایشه‌وه، لێره‌و له‌وێ، چ له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان چ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان دیدوبۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی یاساكه خرانه به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان و ده‌كرێت بڵێین جۆرێك لهدردۆنگییان له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان دروستكرد، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه یاساكه كه په‌سندكرابوو ده‌گێڕینه‌وه هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی زیاتر و بۆ ئه‌وه‌ى كه بتوانین ده‌سته‌به‌ری ره‌زامه‌ندیی چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مووچه‌ی پله باڵاكان كه ئێمه پێمان وابوو، ههوڵماندابوو مووچه‌ی ئه‌وانه كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیگه‌رانییه‌كان بگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه بكات، ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیارماندا گوێ له‌ڕای خه‌ڵكی كوردستان بگرین. بۆ زانیار ی هه‌موو لایه‌كیش، سه‌رجه‌م فراكسیۆن و كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگییان به‌كۆی یاساكه داوه".
دواتر به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دراوه، به‌شێك له گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر كۆی یاساكه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی بۆ رۆژنامه‌نووسان پیشاندران و پاشانیش چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كران و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه.