به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ 14ى ئاساییی خولی پاییزه‌ رۆژی سێشه‌مه‌ 2018/3/6

06/03/2018 07:35:00 ص
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (14)ی ئاساییی خولی پاییزه،‌ رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/3/6ى راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی ماده‌ (20) له‌ په‌یرَه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنی ژماره‌ (14)ى خولی پاییزه‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (2)ى پاش نیوه‌ڕۆى رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/3/6، بێت و به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه‌، به‌پێی بڕیاری ژماره‌ (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له‌ مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به‌ مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره‌ 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ، ژماره‌ 28ى ساڵی 2012ى عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و پڕۆژه‌ بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی ماده‌ی (71) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو:  
1 - پڕۆژه‌ یاسای به‌ركاركردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری ژماره‌ 31ى ساڵی 2015 له‌ هه‌رێمی كوردستان.
2 - پڕۆژه‌ یاسای ئه‌كادیمیای زانستیی سریانی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
3 - پڕۆژه‌ یاسای به‌ركاركردن و هه‌مواركردن و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ ژماره‌ 28ى ساڵی 2012ى عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان.
4 - پڕۆژه‌ یاسای ئه‌نجوومه‌نی كاروبارى ئافره‌تان له‌ هه‌رێمی كوردستان.
5 - پڕۆژه‌ یاسای  هه‌مواركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 3ی ساڵی 2006 له‌ هه‌رێمی كوردستان.
6 - پڕۆژه‌ بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی كاره‌ساتی شنگال.
پێنجه‌م: پێشچاوخستن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سه‌عید محه‌مه‌د سه‌عید) له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌پێی ماده‌ی 44 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
شه‌شه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره‌ 3ى ساڵی 2006 له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
حه‌فته‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ 17ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
هه‌شته‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای هه‌موارى چواره‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره‌ 18ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)  له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره‌ 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، هه‌مواركراو. 
نۆیه‌م: راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پاییزه‌ی ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی كوردستان، یان درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌پێی بڕگه‌ى (2) له‌ ماده‌ی (17) و بڕگه‌ (1) له‌ ماده‌ى (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان