پەرلەمانی كوردستان سووكایەتیكردن بە پەرلەمانتار موننا قەهوەچی شەرمەزار دەكات

11/03/2018 02:11:00 م
رۆژی هەینیی رابردوو پەرلەمانتار موننا قەهوەچی، سەرۆكی لیستی پارتی چاكسازیی توركمانی و هاوسەرەكەی، لەلایەن كەسانێكەوە دووچاری جۆرێك لە سووكایەتیكردن بۆوە، بەم بۆنەیەوە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی ئەمجۆرە رەفتارانە دەكات و بەكارێكی دوور لە داب و نەریتی كۆمەڵی كوردەواریی دەزانێت، بەتایبەت دژ بە ئەندامێكی بەڕێزی پەرلەمان كە پارێزبەندیی یاسایی هەیە و پێی وایە ئەم رەفتارانە فەرهەنگی پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێكهاتە و ئاینە جیاوازاەكانی هەرێمی كوردستان لەكەدار دەكات و پێویستە بەهیچ شێوەیەك رێگە بە خەڵكانێك نەدرێت ئەم فەرهەنگە جوانە ناشیرین بكەن، هەروەها داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان ده‌كات كە پەلاماردەران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن بۆئەوەی ئاشتیی كۆمەڵایەتی زەرەرمەند نەبێت.
پەرلەمانی كوردستان
11/3/2018

رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678