سێ دیداری شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ له‌نده‌ن

14/03/2018 09:51:00 م
له‌چوارچێوه‌ی دیداره‌کانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان به‌یاوه‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2018/3/14، چه‌ند دیدارو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌چوو. 
کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه،‌ لان ئۆستن و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا روس وینترتون و وه‌زیری سیبه‌ر بۆ نه‌مانی چه‌کی کۆکوژ، فابیان هاملتون به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ هه‌رسێ دیداره‌كه‌دا به ‌وردی باس له‌ ڕه‌وشی کوردستان و پڕۆسه‌ی سیاسی و پێشووه‌‌چوونی دیموکراسی و به‌یه‌که‌وه‌ ژیانی پێکهاته‌کانی کوردستان کرا.
کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان بوون، له‌وباره‌یه‌وه‌ شاندی په‌رله‌مانی کوردستان وێڕای خستنه‌ڕووی چه‌ند ڕاستییه‌ک، ڕاپۆرتێکیان ده‌رحه‌ق به‌ پێشلکارییه‌ ده‌ستوورییه‌کانی حکومه‌تی عێراق پێشکه‌ش به‌ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کرد.
شایه‌نی باسه‌ شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن و لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مان، به‌ سه‌ردانێك له‌ له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیان.
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان