له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، به‌یاوه‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ریتانیا، ڕۆ ١٦ی ئادارى/2018، له له‌نده‌ن به‌سه‌رپه‌رشتیی گرووپی سوپا و هێزی ده‌ریایی، گفتوگۆیه‌کی کراوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ڕاوێژکار و شرۆڤه‌کاری ئاسایش و سه‌ربازی و ئه‌کادیمی و توێژه‌ر و رۆژنامه‌نووس به‌ڕێوه‌چوو.
له گفتوگۆ کراوه‌که‌دا، باس له رووداوه مێژووییه‌کان و پڕۆسه‌ی سیاسی و ئاسایش و شه‌ڕی تیرۆریستان و پێکه‌وه‌ژیان و دیموکراسییه‌ت و خواست و داخوازیی ئازادیخوازانه و سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کرا.
رۆڵی سه‌رکردایه‌تی و خه‌ڵکی کوردستان له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌ی سیاسی و پارێزگاریکردن له به‌هاکانی مرۆیی و دیموکراسی و ئارامی به‌رز نرخێندرا.
له ته‌واوی ده‌ربڕینه‌کانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌وه خرایه ڕوو، ئێمه گه‌لێکی ئازا‌و ئازادیخواز‌و دیموکراسی ویستین، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌کانمان کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌کرێت.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایندهی عێراق و بیرکردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق و پێشلکاریی ده‌ستووری و ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری عێراق ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی دیداره‌که بوو.
شایه‌نی باسه شاندێكی په‌رله‌مانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رۆکی چه‌ند فراکسیۆن و لیژنه‌یه‌کی په‌رله‌مان، به سه‌ردانێك له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیان.