جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد

02/04/2018 05:31:00 م
بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌ناوی خۆم و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
"انا لله وانا الیه‌ راجعون"
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/4/2

رۆژمێرى رووداوه‌كان