ڕۆژی چوارشه‌مه 23-5-2018، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لارى په‌رله‌مان، پێشوازیی له وه‌فدێكی یۆنامی له هه‌ولێر كرد، كه پێكهاتبوو له مونیارادزى موتسى، به‌رپرسى به‌شى سیاسیی له یۆنامی و لیان سه‌نس بیرى، ڕاوێژكارى سیاسى.
له‌دیدارێكدا سه‌ره‌تا سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كار و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان و ڕۆلی په‌رله‌مانی له ده‌ركردنی یاسا و چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت خسته ڕوو و جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ماكانی دیموكراسی بكه‌ین.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان كرا له‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه‌یه‌تی وه‌ك خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌تایبه‌تی باشتركردنی بارودۆخی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌فده‌كه‌ی یۆنامی خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی بۆ پێشوازیی په‌رله‌مان و خستنه‌ڕووی ئه‌و ورده‌كارییانه، كه‌له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانی-یه‌وه شیكرانهوه ده‌رباری شێوازی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا.
مونیارادزى موتسى پاڵپشتی یۆنامیی بۆ پێشخستن و باشتركردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامیی هه‌بێت.