سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/6/4، لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتیی شیلان جه‌غفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌چۆنیه‌تیی ده‌سپێكردنی هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی په‌رله‌مان كرا بۆئه‌وه‌ی داوا له‌حكومه‌ت بكرێت به‌رله‌هاتنی جه‌ژن مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكات و لیژنه‌كه ئه‌و داوایه به‌فه‌رمی ده‌گه‌یه‌ننه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌وڵه‌كان چڕده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و داوایه جێبه‌جێ بكرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پێشخستنی ریزبه‌ندیی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا‌و، له‌وباره‌یه‌شه‌وه لیژنه‌كه داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات كه پێدانی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت له‌ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م بێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پرسی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرا‌و لیژنه‌كه داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كاندا پێویسته وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام بێت له‌جێبه‌جێكردنی پله به‌رزكردنه‌وه‌كان و رانهگرتنییان.