جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانكۆیەكانی عەرەبی دەكات

12/06/2018 03:34:00 م

ئەمڕۆ 12/6/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازیی لە دكتۆر سوڵتان ئەبو عورابی ئەلعدوان ئەمینداری گشتیی یەكێتی زانكۆیەكانی عەرەبی و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی بەخێرهاتنی شاندەكە بۆ هەرێمی كوردستان كرد و تیشكی خستە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان زانكۆیەكانی كوردستان و زانكۆیەكانی عەرەبی و بەهێزكردنی هەماهەنگیی نێوانیان و پشتیوانی پەرلەمانی كوردستانیشی دەربڕی بۆ هەر هەنگاوێك كە لە خزمەت زانین و زانستدا بێت، لە لایەن خۆشیەوە دكتۆر سوڵتان ئەبو عورابی ئەلعدوان پەستنی رۆڵی زاكۆیەكانی كوردستان كرد لە بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەی كوردستانی و گەشەكردنی بەردەوام بە پێی ستانداردەكانی نێودەوڵەتی.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا باس لە رەوشی عیراق و ناوچەكە و ئەنجام و دەرەنجامی هەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان