پەیامی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

14/06/2018 06:01:00 م

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و مسوڵمانانی جیهان بەگشتی دەكەین و پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین.  لە خوای گەوەرە داواكارین ڕۆژوو و عیبادەتی هەموولایەكمان قەبووڵكردبێت و پشت و پەنای گەلەكەمان بێت بۆ وەدیهێنانی ئاواتەكانی و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی  بۆ هەموو لایەكمان.

 

 

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

29 ی رەمەزانی 1439 ی كۆچی


رۆژمێرى رووداوه‌كان