لیژنه‌ی ته‌ندروستی تاووتوێى چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

27/06/2018 04:17:00 م
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكان،  پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018/6/27، لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیى زوڵفا مه‌حمود، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ى كه‌ ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ كرابوون تاووتوێكران و گفتوگۆش له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ كرا تا بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانه‌وه‌.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكانى مافى نه‌خۆش و پزیشكان و ئه‌نجوومه‌نى پزیشكان كرا.

رۆژمێرى رووداوه‌كان