بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وسكرتیری پەرلەمان كۆنفراسێك دەربارەی داڕێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی سازدەكرێت

27/06/2018 08:11:00 م

ئەمڕۆ 27/6/2018 بە ئامادەبوونی دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان، كۆنفرانسێك لە ژێر ناوونیشانی " دەوڵەتسازیی: دارێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان" لە شاری دهۆك سازكرا.

لە كۆنفراسەكەدا، كە ئینستیتیۆتی "MERI" بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و پارێزگای دهوك ریكیخستبوو، چەندین بابەت لە لایەن بەشداربووانەوە پێشكەشكران دەربارەی پێناسەكردنەوەی یەكەی ئیداری لە حكومەتی خۆجێی و رۆڵی قایمقام و بەرێوەبەرەكانی شارۆچكەكان و دەسەڵاتەكانیان و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەتی ناوەند و خۆجێیی و رۆڵی شارەوانییەكان و شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و كاراكردنی سیستەمی چاودێریی خۆجێیی و بەدامەزراویكردنی پەیوەندی نێوان پەرلەمان و حكومەتی خۆجێیی.

لە پانێلێكدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەم كۆنفرانسە بە هەنگاوێكی گرنگ و نیشانەی بەرەوپێشچوونی سیستەمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان وەسفكرد و وتی: " دەوڵەتسازیی ئۆمێدی خەڵی كوردستان و نوخبەی سیاسیشە و بەبێ‌ دەوڵەتسازی و روئیا و تەوافوقی سیاسیی سەقامگیر سیستەمی حوكمرانی پێشكەوتنی بەخۆیەوە نابینێت". جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بە پێگەی هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەرێمێكی بە هێز دەرفەتێكە بۆ دەربازبوون لە پەرتەوازەیی جوگرافی و دیموكراسی و هەبوونی تەوافوفی سیاسی لە پەرلەمان بنەمای كاری پێشخستنی حكومڕانییە،  هەروەها  خەڵكی كوردستان پەرلەمانێكی بەهێزیان دەوێت ئەویش لە رێی درۆستكردنی پەرلەمانتاری بەهێز  و دەبێت توافوقی سیاسی لە نێو پەرلەمانیشدا هەبێت نەك تەنها لە دەرەوەی پەرلەمان، سەبارەت بە شێوازی پەیوەندی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی:" ئێمە بەشێكین لە شەریكی هەوبەشی تەشریع لە عیراقدا" و ئاماژەشی بە گرنگی هەماهەنگیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و یەكە خۆجێییەكان كرد بۆ وەدیهێنانی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان و وتی حكومەت بەشێكە لە تەشریع و پەرلەمانیش بەشێكە لە چاودێریكردن و هەردوولا تەواوكەری  یەكترن.

لە لایەن خۆشیەوە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمان تەئكیدی لەسەر رۆڵی پەرلەمان و گرنگی بەهەندوەرگرتنی ئەو هەماهەنگییەی نێوان پەرلەمان و حكومەت و دامودەزگایەكانی تری هەرێم و پڕكردنەوەی كەڵێنە یاساییەكان كرد و وتی بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیمان بە توێژینەوەی زیاترە دەبێت و پێویستە پەرلەمانیش پێداچوونەوە بەو یاسایانە بكات كە پەیوەستن بە رێكخستنەوەی حكومڕانی ودامودەزگاكان .   


رۆژمێرى رووداوه‌كان