سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مێری كۆنفڕانسی ده‌وڵه‌تسازی راده‌گه‌یه‌نن

02/07/2018 06:38:00 م
ئینستیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه‌ (مێری) و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان،  كاتژمێر 9:30ى به‌یانیی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/7/3، له‌ هۆتێل رۆتانا له‌ شارى هه‌ولێر هه‌ڵده‌ستن به‌ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێكى هاوبه‌ش كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاووتوێكردنی ده‌رهاویشته‌كانى دوایین راپۆرتی ئینستیوتی مێری سه‌باره‌ت به‌ (ده‌وڵه‌تسازی: نه‌خشه‌ رێگایه‌ك بۆ سه‌روه‌ریكردنی یاسا و به‌ دامه‌زراوه‌ییكردن له‌ هه‌رێمی كوردستان).
كۆنفرانسه‌كه‌ به‌شێوازى مێزگردێكی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌درێت و كۆمه‌ڵێك پانێڵ له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رى و بژارده‌یه‌ك له‌ كه‌سانی ئه‌كادیمی و پسپۆڕانی بوارى یاسادانان به‌شدارن.

رۆژمێرى رووداوه‌كان