ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8/7/2018، خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسیگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له شاندێكی كه‌سایه‌تییه‌كانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان روونكرده‌وه كه باسكردنی بارودۆخی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بناری قه‌ندیل و ئه‌و دۆخه‌ی كه به‌سه‌ریاندا هاتووه له‌ڕووی سه‌ربازی و تۆپبارانكردن و له‌شكركێشیی هێزه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و زه‌ره‌و زیانانه‌ی به‌ر ناوچه‌كه‌یان ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ناتوانن كاری كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی خۆیان بكه‌ن و ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیل كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی بوژانه‌وه‌ی ئابوورییه له رووی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و گه‌شتوگوزار خه‌ریكه به‌وهۆیه‌وه چۆڵده‌بن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان یاداشتێكیان پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه تیایدا داوایانكرد په‌رله‌مانی كوردستان به‌م ڕۆله مێژووییه خۆی هه‌ڵبستی و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت ئه‌نجامبده‌ن بۆ راگرتنی ئه‌و له‌شكركێشیه و تۆپبارانكردنی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌نه فڕۆكه‌كانی توركیاوه، چونكه زه‌ره‌ری زۆر گه‌یشتووه به گوندنیشان و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری له ناوچه‌كه‌دا.
پاشان خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه به‌خێرهاتنی شاندی نوێنه‌رایه‌تیی گونده‌كانی بناری قه‌ندیلی كرد و پێی راگه‌یاندن كه پشتگیریی ته‌واوى داوكارییهكانیانن و په‌رله‌مانی كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێك و كوردستانییه‌كه و كاری په‌رله‌مانی كوردستانه به‌ده‌م داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بێت و چاودێری و به‌داواداچوون بۆ كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكات هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنییان بدات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌داواكارییه‌كانی نوێنه‌رانی بناری قه‌ندیل، سكرتێری په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌داواداچوون و چاودێریكردنی بارودۆخه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و پێى راگه‌یاندن كه به‌په‌له لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان راده‌سپێرین بۆ به‌داواداچوونی داواكارییه‌كانی نوێنه‌رانی بناری قه‌ندیل و له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.