بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرۆژ یاسای (رێكخستن و یەكخستنی عەلوەكان) سەرلەبەیانی ئەمرۆ 9/7/2018 لێژنەكانی یاسایی و كاروباری دارایی و ئابووری و كشتوكاڵ و لێژنەی پاراستنی مافی بەكاربەر ، بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەكان كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەكانی شارەوانی و كشتوكاڵ و بازرگانی بەرێوەچوو ، بە تێر و تەسەلی گفتوگۆ لەسەر خاڵ بە خاڵی پرۆژەیاساكە كرا و بریاردار سەرجەم تێبینیەكان لە دەوڵەمەندكردنی زیاتری پرۆژە یاساكە جێبكرێتەوە .