لیژنه‌ی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كۆبۆوه‌

18/07/2018 10:16:00 ص
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/7/2018، لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی  ئه‌ندازیار عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان،  له‌گه‌ڵ خه‌سرۆ كه‌مال، بریكاری وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتو گوزار و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت كۆبۆوه‌.
مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردن و وه‌رگرتنی سه‌رنج و تێبینیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌  سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای پارێزگاریكردن له‌دامه‌زراوه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌شكراوه‌،  به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری پڕۆژه‌كه‌ و  ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر ى.
پڕۆژه‌ یاساكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕێكخستن و ڕێگریكردن له‌ زیاده‌ڕۆییكردن و دانانی به‌رنامه‌ و پلان بۆ باشكردنی ئاو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتییان.  

رۆژمێرى رووداوه‌كان