سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پاڵپشتیی خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى ده‌رده‌بڕێت

14/08/2018 07:54:00 ص
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه‌ پشتگیری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ره‌نج سه‌نگاوى، سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌رمانی خراپ له‌ هه‌رێمی كوردستان  ده‌رده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش ده‌قی پشتگیرییه‌كه‌:
ئێمه‌ پڕبه‌دڵ و به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ وه‌كو ئه‌ركێكى نیشتیمانی و ئینسانی و ئه‌خلاقیی سه‌رشانمان پشتگیریی ته‌واو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كه‌ین كه‌ كاك ره‌نج سه‌نگاوى ده‌ستی پێكردووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانی ده‌رمانی خراپ له‌ هه‌رێمی كوردستان.
وه‌كو سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌و هاونیشتیمانییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پاڵپشتییان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كردووه‌ و ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پاڵپشت ده‌بین بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ رێگریكردن له‌ ده‌رمانی قاچاخ و ده‌رمانی خراپ، مافی هه‌موو مرۆڤێكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان چۆن له‌ ژینگه‌ی پڕ له‌ ئاو و هه‌وا و زه‌وی پاگژدا بژیه‌ت، هه‌روا ده‌رمانی باشی پێبدرێت، ئه‌مه‌ش كه‌مترین مافی هاووڵاتیبوونه‌و مافی هاونیشتیمانی بوونه‌.
 
 
 
 
 
 

رۆژمێرى رووداوه‌كان