جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی تەندروستی كۆدەبێتەوە

15/08/2018 04:49:00 م

بە مەبەستی تاوتوێكردنی رەوشی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان و بەرنگاربوونەوەی كێشەكانی ئەم كەرتە، ئەمڕۆ دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمان كۆبووەوە.

لەم كۆبوونەوەدا چەندین ڕا و پێشنیار خرانەڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان لە كەرتی تەندروستیدا و بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێداچوونەوە بەو یاسایانە كە پەیوەستن بە مافەكانی پزیشك و نەخۆش و بەرەوپێشبردنی سیستەمی چارەسەری و هاوردەكردنی دەرمان بە پێی ستانداردەكان و لەم بارەیەوە دووبارە جێگری سەرۆكی پەرلەمان پشتیوانی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەڵمەتی لەگەڵ رەنج بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە بابەتی دەرماندا دووپاتكردەوە. ئەندامانی لیژنەی تەندروستی چەند پێشنیارێكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد سەبارەت بە پێشخستی كەرتی تەندروستی و یاساكانی پەیوەست و هەماهەنگی نێوان پەرلەمان و بەتایبەتیش لیژنەی تەندروستی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەم مەبەستەو بڕیار درا كۆبوونەوەكان لە بارەیەوە بەردەوامیان هەبێت.  


رۆژمێرى رووداوه‌كان