لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان كۆبۆوه‌

27/08/2018 02:11:00 م
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 27/8/2018، لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زولفا مه‌حمود، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى مریه‌م سه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ و ژماریه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، له‌ هۆڵی لیژنه‌ له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى ده‌رمانسازانى كوردستان كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ نه‌قیب و ژماریه‌ك له‌ئه‌ندامانى سه‌ندیكاكه‌ ئاماده‌یبوون گفتوگۆ ده‌رباره‌ى كێشه‌و گرفتى ده‌رمانسازان به‌گشتى و ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى كرا، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن نه‌قیبى سه‌ندیكاوه‌ هۆكاره‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌و كێشانه‌ خرایه‌ڕوو، پاشان چه‌ند پێشنیازێكى وه‌ك چاره‌سه‌ر پێشكه‌شى ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ راو سه‌رنجى خۆیان به‌ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ راگه‌یاند، هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌نه‌قیب و ئه‌ندامانى سه‌ندیكاى ده‌رمانسازان چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى ئه‌نجوومه‌نى پزیشكى خسته‌ڕوو.
له‌كۆتاییدا ته‌ئكید له‌به‌رده‌وامیى كارى هاوبه‌شى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى په‌یوه‌ست به‌ ده‌رمان و كارى ده‌رمانسازى له‌هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

رۆژمێرى رووداوه‌كان