جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سوپاسنامە بە ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەبەخشێت

29/08/2018 03:40:00 م

ئەمڕۆ 29/8/2018 دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەستخۆشی لە ئەندامانی لیژنەكە كرد بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو ئەركە و دووبارە پەیرەوی نوێی پەرلەمان بە سەروەرییەكی گەورە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان لەقەڵەمدا.

لە كۆتایی  كۆبوونەوەكەدا سوپاس و پێزانینی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە ئەندامانی لیژنەكە بەخشرا.


رۆژمێرى رووداوه‌كان

<كانون الثاني 2019>
سأاثأخج
2930311234
567891011
12131415161718
19202122232425
2627282930311
2345678