وۆركشۆپێك دەربارەی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەرێوەدەچێت

30/08/2018 12:21:00 م
بڕیارە رۆژی یەكشەممە 2/9/2018، لەپەرلەمانی كوردستان وۆركشۆپێكی تایبەت بە تاووتوێكردنی شیكاریی ئۆفیسی مافی مرۆڤی نەتەوەیەكگرتووەكان و راسپاردەكانی رێكخراوی هارتلاند ئەڵاینس، سەباره‌ت بەهەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبچێت.
وۆركشۆپەكە، كە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی كوردستان و رێكخراوی هارتلاند رێكخراوە، بەشێوازی مێزگردێكی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت، بەبەشداریی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و لیژنەكانی یاسایی و پێشمەرگە و ناوخۆ و مافی مرۆڤ لە پەرلەمان و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی هەرێم و دەسەڵاتی دادوەری و راوێژكار و پسپۆڕانی بواری یاسادانان.  
  

رۆژمێرى رووداوه‌كان