پیرۆزبایی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان

21/10/2018 03:27:00 م

بەبۆنەی راگەیاندنی  ئەنجامی كۆتایی خولی پێنجەمی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  كە لە 30 -9-2018 بەرێوەچوو، بەناوی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، پیرۆزبایی  لە  گەلی كوردستان وكەسوكاری سەربەزری شەهیدان و  هێز و لایەنە سیاسیییەكان و  كاندیدە دەرچووەكانی  خولی پێنجەمی پەرلەمان دەكەین.

لە چوار سالی داهاتووی حوكمرانی لە هەرێمی كوردستاندا ،پەرلەمانتارانی هەلبژیردراو وهێزە سیاسیەكان، لەبەردەم ئەرك وبەرپرسیاریەتیكی گەورەدان، پێویستە بەگیانی هەماهەنگی و پێكەوە كاركردن و  رەچاوكردنی بەرژەوەندییە بالاكانی گەلەكەمان و ئەرك وبەرپرسیارێتی خۆیان راپەرێنن  بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەلێنانەی كەبەدەنگدەرانیان داوە ،  لەپێناو  تێپەراندنی  قۆناغی قەیرانە سیاسی و ئابووریەكانی سالانی رابردوو، و دەستپێكردنی قۆناغێكی تازە  لە كاری هاوبەش  بۆ رێكخستنەوەی نێومالی كورد  وبەواداچوونی كێشەكانی خەلك و پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ، كە چارەسەركردنی قەیرانەكان وباشكردنی باروگوزەرانی هاولاتیان و فەرمانبەران  بكاتە ئەولەویەتی بەرنامەی كاری كابینەكەی.   لەكۆتاییدا هیوادارین پەرلەمانی نوێ‌  بتوانی سەركەوتوانە ئەركەكانی خۆی لەچاودێری وبەدواداچوونی حكومەت و دارشتنی یاسا وبریارە گرنگ وچارەنووسسازەكانی گەلی كوردستاندا جێبەجێ بكات .

 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان

21-10-2018


رۆژمێرى رووداوه‌كان